AP ١٤٠١ خەرمانان ٣٠ ١١:١٦

سەرچاوەیەکی ئاگادار هەواڵی دا؛

دەستگیری ئەندامانی کۆمەڵە و دیمۆکرات لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا

دەستگیری ئەندامانی کۆمەڵە و دیمۆکرات لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: ژمارەیەک لە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی کۆمەڵە و دیمۆکرات کە خەریکی ڕۆڵگێڕان لە ناڕەزایەتییەکان لە باشووری ئازەربایجانی ڕۆژاوا بوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو سەرچاوە ئاگادارە لە دەستگیری ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمەڵە و دیمۆکرات لە ناڕەزایەتیەکانی باشووری ئازەربایجانی ڕۆژاوا هەواڵی دا و زیادی کرد: ئەو کەسانە کە ڕۆڵی سەرەکیان لە ناڕەزایەتییەکان هەبوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.

لە ڕۆژانی دواییدا گرووپە جودایی خوازەکانی کۆمەڵە و دیمۆکرات لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا و کوردستان پاڵپشتیان کرد.

هەندێک لە کەسە بەشدار بووەکان لە کۆبوونەوەکان لە هێماکانی گرووپە جودایی خوازەکان کەڵکیان وەرگرتووە.

News ID 43564

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha